Ask @Jaesumm:

TEXT 📝 #AA

🧡🖤
دوو چاوی جوانت لە وێنەی ئەڵماسە
قەشەنگ و ڕازاوەیە
ئەبرۆی کەوانت لە وێنەی مانگی سێ شەوە
تیژی ئەبرۆت لە وێنەی شمشێرە
برژانگی درێژت لە وێنەی تیرە
هەر کەسێ بیبینێ لە جەرگی کارییە
فرمێسکی چاوانت لە وێنەی ئاوی کانییە
سازگار و شیرینە
نیگای چاوەکانت مەست و بەنازە
هەر کەسێ بیبینێ یەکسەر دێوانەیە
جوتێ چاوی قاوەیت لە وێنەی چاوی پەرییە
دڵڕفێن و ناوازەیە
بینینی چاوی تۆ مەیلی هەموو کەسێکە
هەر کەسێ نەیبینیبێ زۆر بێ شەنسە.

View more

Pap nwsinak📝

🖤🧡
شيرين شيرین
جوان جوان
هات بە لەنجە و لار
باڵا بەرز و نازادار
لە ناو باخچەی بەهار
دەم بە خەندە و پێکەنین
چاو خومار و بەناز
نیگا ئەکا جوان
لە وێنەی پەری
قژی خاو
ڕەنگی ئاوریشمی زەرد
شیرین ئەڵێی هەنگوین
ناسک ئەڵێی گوڵ
چاو باز و ئەبرۆ کەوان
نازەنین و خوێن شیرین
شەوق و ڕەونەقی ڕوومەت
و چاوی کاڵی لە وێنەی
مانگی چواردە
هات و تێپەڕێ بە لامدا
دڵی بردم هەروەکو دێوانە
خەیاڵی کۆت و زنجیر کردم
تا ئەبەد لە عیشقی خۆیا
بەندی کردم.

View more

Next