@Kurd_Ask_24

Murad

Ask @Kurd_Ask_24

Sort by:

LatestTop

~

وڵاتی ئێمە بەو جۆرەیە، خەڵک شتە هەرە سادەکانی بەر لووتی خۆیان نابینن، سەدان ساڵ دەچەوسێنەوە، کەچی دواجار دەبێت یەکێک بێت پێیان بڵێت ئێوە دەچەوسێنەوە، گەر خودا لە کتێبێکدا بیگووتبایە خەون بۆ هەتاهەتایە قەدەغەیە، ئێستا هیچ مرۆڤێکت نەدەبینی دان بەوەدا بنێت کە خەون دەبینێت.

~

دونیای هێندە ترسناک بینی کە مرۆڤی عاقڵ گەر بتوانێت دەبێت بەشی دە ساڵ زەخیرە بباتە ژوورێک و نەیەتەدەرێ، تاچاوی بەم مەخلوقە درۆزنە دڵڕەقە نەکەوێت کە ناوی ئادەمیزادە. هاوارێک لە ناخییەوە گووتی «ژیان بێمانا نییە، بەڵکو مرۆڤ بێمانایە».

Related users

~

نەورۆز داب و نەریتێکی زۆر کۆن و دێرینە کە لە لایەن کورد و فارس و تورک نەتەوەی دیکەوە، بە شێوەی جۆربەجۆر پەیڕەو دەکرێت. ڕەگ و ڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ کەونارایەکی پێش لە مێژوو. ھەندێ پێیان وایە زاڵبوونی کاوە بە سەر زوحاک سەرچاوەی نەورۆزە، بەڵام نەورۆز زۆر لە ئەفسانەی زوحاکیش کۆنترە.

~

كورێک لە وەستایەکی پرسی : وەستا دڵی شکاو جارێکی تر خۆشەویستی ئەکاتەوە ؟
وەستا وتی : بەڵێ.
کورەکە وتی: باشە وەستا تۆ قەت لە پەرداخی شکاو ئاوت خواردۆتەوە؟
وەستا وتی:ئەی تۆ لەبەر ئەوەی پەرداخ شکا تەرکی ئاو خواردنەوەت کرد !

~

ڕۆژێک ئەنیشتاین بە چارلی چاپلینی گووت"
ئەزانی چی بۆتە ھۆکاری ئەوەی کە تۆ لەجیھاندا ناوبانگ دەرکەیت؟؟
ئەوەیە کە تۆ قسە ناکەیت و ھەموو لەقسەکانت تێدەگەن.....
چارلی چاپلینیش بەپێکەنینەوە ووتی" ئەی تۆ دەزانی چی بۆتە ھۆی ناوبانگی تۆ..؟؟
ئەوەیە کە تۆ قسە دەکەیت... بەڵام کەس لەقسەکانت تێناگات......

~

بۆ عاشقی کەسێک ئەبین کە خۆشی ناوێین؟
بۆ کەسێک عاشقمان ئەبێت کە خۆشمان ناوێت؟
کاتێک عاشق ئەبین، شتەکان گونجاو نابن
کاتێک شتەکان گونجاون عاشق نابین
عیشق چییە؟
ژیان بەبێ عیشق پڕە لە هیچ
عیشق خۆیشی لە خۆیا درۆیەکی گەورەیە!
گەووورە چەشنی غەم،چەشنی نیگەرانی،چەشنی تۆ!

~

سێ شت بە وشیاری هەڵگرە : هەنگاو،پێنوس،سوێند.
سێ شت بە پاكژی رابگرە : لەش، جل، هزر.
سێ شت باش بە كار بهێنە : عەقل، باوەربەخوبون، سەبر.
سێ شت پیس مەكە : زمان، دل، چاو.
و سێ شت لە بیر مەكە : خودا، مردن، هاورێ.

Next

Language: English