Ask @Omer_Dler:

Text🌸

چ سەیرە ! بزانە، مرۆڤ زۆر جار لە خۆشیەکی ڕادە بەدەر پەلە قاژە ئەکات، ئاوات ئەخوازێ ببێ باڵدارێک لە نێو هەورەکاندا خۆشیەکانی خاڵی بکاتەوە. زۆر جار خۆی لەناو خەمێکی بێ چارەسەر ئەدۆزێتەوە، درک بەوە ئەکای کە چارەسەرێک بۆ کێشەکەی زۆر گەورترە لە ئەستم ! چ ئازارێکە ڕاهاتن لەگەڵ ئەو دەردە. مرۆڤ ئەبێ تێ بفکرێ.. ئاڵودە بوون نە بە کێشەکان، نە بە ساتەکانی سەراپای ژینێکی بێ کێشە نابێ، ئەبێ لە چێژی خۆشیەکان نۆش بکات، هەمدیسان ئەبێ تاڵەوەکانیش نۆش بکات، ئەبێ تێبگا شەقەمەکان هەمیشە بە بسکی یار نا درەوشێتەوە، ئەبێ تێبگا رۆژێک دێ شەقامەکان رۆژێک لە غیابی بۆنی عەتری یار مات ئەبن، ئەبێ تێبگا ڕۆژێک هەست ئەکا شارەکەی ئەو هیچ بونیادەمێکی لێ ناژی. هەر ئەو دەمە کۆمەڵێ بیر ئەخوڵقێنێ، کە وا هەست ئەکا غەریبە خۆی لەناو پێناسەی تەنیای نغرۆ دەکات، کاتیش سەیرە !ئەگۆڕێ، زۆر جار گشت هاوکێشەکە پێچەوانەیە، مرۆڤ زەردەخەنەکانی دا ئەشارێ لەناو سینە، نایهەوێ هەستەکانی دەوروو بەر بە جۆرێ داڕوشێنێ. وەلێ لە کۆتایا ئەبێ مرۆڤ حاڵی بێ لەوەی ژیان بەهەر دوو ڕوەوە ئەکرێت، بە ماسکێکی ڕوشاو لە دەستە ناحەزەکان ناکرێ، لە قەفەسی بێ ئسوڵیەت ناکرێت، لە هەمان کاتدا بە گشت گیریەکی دەستەمۆی حەزەکان ناکرێت، هەر پێکهاتەی مرۆڤ وەک ئامێرێک وزە وەرگر وایە، پێویست ئەکا لە هەردوکیان بنۆشێ.
" عـومەر دلـێـر "

View more

Text

People you may like

Want to make more friends? Try this: Tell us what you like and find people with the same interests. Try this: + add more interests + add your interests

بە وشەیێك وەسفی دایك بكە😌 #AA

دایك وشەیێكی گشتگیر نیە بۆ باش بوون ، دایك مرۆڤە هەموو مرۆڤێكیش قابیلیەتی خراپ بوونی هەیە. من بەدەرەم لە خۆشی بوونی دایەن چ باوك چ دایك من ئەلێرەوە پڕ بەو ژیانە هیچە نەفرەت لە دایكم ئەكەم و هیوای ژیانێكی بۆ ئەخوازم كە هاوشێوەی ئە قەحپەخانە بێت كە من تێیدا ئەژیم لە دووری ئەو ، من ئەڵێم ئەگەر ئەو ئەلێرەبا من باش ئەبووم ، بۆیە واز لەو ئاسكە سەقەتانە بێنن دایكی خەڵك چ پەیوەندی بە ئێوەوە هەیە؟
من دایكم خۆش ناوێت بگرە ڕقم لێیەتی ، ئەگەر داوا لەمن بكەیت پێناسەی دایكت بۆ بكەم من ڕووێكی ناشرینی دایكت پیشان ئەیەم حەسرەتی ١٤ ساڵت بۆ لە چەند دێڕێكدا پێشكەش ئەكەم لەوەشە ئەوكات تۆش لەق ببیت
ئەگەر داوا لە كەسێكیش بكەیت كە لە نێوەندی سۆزی دایكی دا بژیت
جیهانێكی جوانترت لەمن نیشان ئەدا
بۆیە من ئەڵێم تا ئەوبەری دونیا ڕقم لە وشەی دایكە و پێی قەڵسە بم

View more

بە بڕوای خۆت بە بەراورد بە ساڵانی پێشو گۆڕاوی!؟ هۆکارەکەی چییه #AA

تەبعەن گۆڕاوم ئەشبێ بگۆرێین مرۆڤ بەردێک نیە تا ئەبەد بە چەقبەستوی بمێنێتەوە هۆکاریش هەڵەیە ئەوانەی لەڕابروو کردت لە داهاتوو مەیانکە هەر ئەوەنە

View more

Text

ئەوان دەبن بە ئەوان
ئێمەش دەبین بەخۆمان
تۆش ببە !
ئیدی ئەگەر کەمێک لەگەڵ خۆت بدوێی ئەبێ تێبگەی تۆش مرۆڤێکی لە هەموو ڕوێکەوە کامڵی تەواوی ژیانت هەوڵ مەدە ببی بە هیچ کەسێک کەس مەبەستم خودێکە ئەتوانی سەراپا هەوڵ بدەی ببی بە خۆت هەر شتێکی تەنها خۆت بە خاوەن بیرکردنەوەو بیر و بۆ چونی تایبەت بە بزانە هەر خۆتی خۆتی ئەتوانی لە کاتی دڵتەنگی بە درۆیە سپیەکان خۆت داسڕی لە خەم هەر خودی خۆتە ئەتوانێ ژیانێکی قابیل بە بوونت پێ ببخشێ کەواتە هەوڵدان بۆ گەشتن بە خۆتبوون زۆر باشترە لە چاوەڕوانی خودێکی تر هەر سەغڵتیەک هاتە پێش پێویستت بە بیروو بۆچونی دەورو بەر ئەبێت بەڵام خودی خۆتی لە کۆتایەکەیا بڕیار ئەدەی هەوڵدە پێشهاتەکان بکەی بە هەوێنێکی ژین هەموو چرکە ساتێک باوەڕت بە باشتربوون هەبێت هیوای خۆت مەخە دەستی کەسانێک هیچ کەسێک. تا چاوت ئەبەدی لە جیهانێکی وا دور ئەبێت هەوڵدە خۆت بدۆزیوە لەو بونانەی کە تێدا مەوجودە بەدوای خەونەکانی هیچ کەسێک مەکەوە باشتر فریوی پێ هەڵموقرە ئەتوانیت تۆ زۆر لەوە گەورەتریت کەسێکی داڕوخاو بێ ئامانج و شکۆ بیت داڕوخاوەکان هەمیشە دۆڕاون هەر خۆی زوو واز هێنان لە هەر کایەک قابلیەتی دۆڕاندنە تۆ کە لە ژیاندای وەک خودێک بونت هەیە ئەگەر خەمبار بیت یان داڕوخاو بیت نابێتە چارەسەر بۆ هیچ کام لە کێشەکانت ئەوەی ئەتگەیێنێتە ئامانج هەوڵدانە کەواتە ژیان بکە و چێژ ببیە ژیان لە خۆت تاڵ مەکە بە قسە دوبارەکان قسەی دۆڕاوەکانی کۆمەڵگا کە بە گوێمان ئەزرنگێ کەسی سەرکەوتوو ئەوەیە بزانێت ژیان بکات هەر ئەشێ هۆکارێک بدۆزێتەوە بۆ دامرکاندنەوەی ڕۆحە ماندوەکەی ئەرێنی بوون لە ژیان بنەڕەتێکە بۆ ژیان کردن ئەتوانی هەوڵ بدەی هیچ کاتێک درەنگ نیە کێشە ئەوەیە قاڵبی کەسێکی تر لەخۆتا بەرجەستە بکەیت و پێشی نەزانی زۆر هەست بە بونیەتی شانازی بکەیت ئەبێ مرۆڤ تێبگات ئەوکاتە درەنگە کە چۆک دابەستە بوە بۆ نەهامەتیەکان و خەریکی گلەیە.
\عـومـەر دلـێـر

View more

azani zor pozawi?

وەک فەلسەفە سەقەتەکەی کابرا وتی من پۆزاوی نیم بەس تێکەڵی هەموو کەسێک نابم خخخ ئەخر ڕۆڵە هەمووی ۲ ئاسکی منت دیوە پۆزاوی چی ئێوەش خۆشن هاهاها فەلسەفەیێکی سەقەت تر کە ئەڵێ تۆ ناتوانی بڕیار لەسەر من بەی هههه

View more

Next