Ask @PAPINOOoM:

بۆچی مرۆڤ ناتوانێ ئه‌و كه‌سه‌ له‌بیر بكات كه‌ رۆژانێك خۆشیویستووه‌🖤#all

ئەتوانی لەبیری بکەیت چوونکە کە یەکجار ڕۆشت تەواو لەبیرت ئەچێتەوە
بەس ھەیە وا نیە ھەزار جار بڕوات ئەژدات ئەسووتێ و کاول ئەبی لەبیرت ناچێتەوە

View more

Jyawaze ashqu xoshaweste chya?#all

ئەتوانین بڵێین ، عەشق بە پێچەوانەی خۆشەویستیەوە ناچێتە نێو چوارچێوەی زەمەنەوە
مەعشوق گەمەکەی بردۆتەوە لەسەرەتاوە بەبێ ئەوەی پێ بنێتە نێو یاریەکەشەوە . لە عەشقدا دۆڕان ھەیە وەلێ لە خۆشەویستی بێزاربوون . تۆ ئەتوانی ئاژەڵێکت خۆش بوێت ، نیشتیمانت خۆش بوێت ، ئارەزوویەکت خۆشبوێت ، دایک باوکت براکان و خوشکەکانت ئەتوانی ئەوانت خۆشبوێت . بەس عاشقی کێ ئەبیت ؟ لەراستیدا سۆفیەکان باشتر لە یاریەکە حاڵی بوون ، ئەوان زانیان کە عەشقی سەرزەمینی شکست ئەھێنێ و بە ئازار کۆتای دێت پەنایان بردە بەر ئاسمان و عاشقی خودا بوون، ئەو زاتە نادیارە. عەشق ھەندێک جار ساختە دەرئەکەوێت
جاری وایە وا ھەست ئەکەیت عاشقی کەسێکیت، بەڵام ھەر لەگەڵ یەکەمجار ڕۆشتنی تۆش ماڵئاوای لێ ئەکەیت ئەگەر ھەزار ساڵیش عاشقی بیت چونکە لەسەرەتاوە ئەوە عەشق نەبووە . وەکو لەسەرەتاوە وتم ناکرێت عەشق بخەیتە نێو زەمەنەوە
بەڵکو ناشرینی جوانترین پێناسەیە بۆ عەشق.
تۆ کاتێک عاشقی کەسێک ئەبیت ئیدی ناتوانی ناشرینیەکانی ببینی ، ناتوانی ئەو ئازارەت خۆشنەوێت کە لەلای ئەوەوە پێت ئەگا ، ناتوانی دەست بەرداری بیت دوای ئەوەی چەند جارێک ئەڕوات و دێتەوە .
ناتوانیت نەیکەیت بە خوداوەند، ھەندێک جار ئەڵێن ئەگەر عاشقی کەسێک بیت ئیدی جەستەی ئەو کەسە گرنگ نیە ، بەڵام ئەمە ڕاست نیە . چوونکە کەسی عاشق جەستەی مەعشوقی ئەوێ بۆ ئەوەی تێیدا پەرەستن بکات ھەر وەکو ئیماندارێک پێویستی بە مزگەوتێکە . عاشقیش جەستەی مەعشوقی ئەوێ بۆ ئەوەی ئەرکە ئاینیەکانی خۆی تێیدا جێبەجێ بکات.
بەڵام ئەوەی لەھەمووی گرنگتر و بە نرخترە کە لە نێوان عەشق و خۆشەویستی و ھاوڕێیەتی و زەواج ... ھتد ون ئەبێت ئەوەش ( گرنگی پێدان )ــە لە ڕاستیدا گرنگی پێدان لە ھەموو شتێک پیرۆزترە ، چوونکە دواجار و دوای تەمەنێکی زۆر ئەوەی ئەتەوێ
ئەوەیە کە لەلای کەسێک گرنگ بیت و گرنگیت پێبدەن

View more

+1 answer Read more

بە دەست ھێنانی کەسێک قورسترە یان ڵەبیر کردنی؟

بەدەست ھێنانی کەسێک قورسە ، ھەندێک جار نەک ھەر قورسە بگرە مەحاڵیشە چوونکە ھەندێک جار ناتوانی کەسەکان بۆ ھەمیشە بەدەست بھێنی
ئەو کات ئەتوانی ( لە بیریان بکەیت ) کە ئیدی ھەوڵنەدەیت بۆ بەدەست ھێنانیان

View more

Space✨ (All)

SaRa
پیاوەکە
دوای ئەوەی خۆی خنکاندبوو
نامەیەکی جێشتبوو ، بەم شێوەیە باسی ئازاری خۆی کردبوو:
ھەموو شتم کرد ، پێم وابێ ھەر ھەموو شتێکم پێشەکەش بەوانە کرد کە خۆشمئەویستن ، گرنگیم پێدان ، لەبوونی خۆمم پێان بەخشی ، بەلام چی ئەلێی مرۆڤ بێ باکە ئیدی . ئەو کائینە وەھا خوڵقاوە، خودا گەردیلەیەک وەفا چیە تێیدا نیە .
گلەی لە کەس ناکەم خەتای ئێوە نیە .
ئاخر من زۆر لەوە خەمگینتر بووم بە نامە درۆکانتان بروا بکەم . لەوە زیاتر تەنھا تر بووم بە ناردنی زەردەخەنە درۆکانتان باش بم .
راستیەکی تاڵ ھەیە دەبێ بۆ ئێرەی بگێرمەوە. بۆ ژوورەکەم ، کتتێبەکان ، جێ خەوەکەم ، ئاوێنەکەم ، بۆ ھەموو شتێکی ھەموو ژوورە بچووکە بگێرمەوە .
من ئەو کات ھەستم بە وشکایەک کرد لە روحمدا
کە لەژیانی ئەودا من ھەموو شت نیم ، لە ژیانی ئەودا تەنھا من بوونم نیە . خانم یەک دونیا شتی دیکەی ھەیە گرنگی پێیان بدا و خۆشی بوێت

View more

+1 answer Read more

Xoshawisty rasty buni haya law sardama?!

بەڵێ بوونی ھەیە
تۆ کە درۆی زۆرت بیستووە ناکرێت بە گومان بیت بەرامبەر خۆشەویستی ، تەماشای خۆشەویستی دایک بکە بۆ ڕۆلەکەی ، خۆشەویستی کوڕێک بۆ کچێک ، خۆشەویستی مرۆڤ بۆ ئاژەڵێک بۆ درەختێک ، خۆشەویستی راستەقینە بوونی ھەیە ، بەڵام پێویستی بە ھەست کردن ھەیە

View more

Next