@PAPINOOoM

Hanna Koyi

❤️ Likes
show all
RoseAbaas’s Profile Photo vivi__18’s Profile Photo noorwrya99’s Profile Photo yusfahmad’s Profile Photo llsivall’s Profile Photo hishamm__’s Profile Photo ssara9_’s Profile Photo larusha_1’s Profile Photo
🔥 Rewards
show all
Queen__Ava’s Profile Photo larusha_1’s Profile Photo Nazaxoshnaw8’s Profile Photo Ssoza’s Profile Photo m4no_15’s Profile Photo shewahiiwa’s Profile Photo valavaloka’s Profile Photo em4nnn___99’s Profile Photo sima_tareq’s Profile Photo

Latest answers from Hanna Koyi

بۆچی مرۆڤ ناتوانێ ئه‌و كه‌سه‌ له‌بیر بكات كه‌ رۆژانێك خۆشیویستووه‌🖤#all

ئەتوانی لەبیری بکەیت چوونکە کە یەکجار ڕۆشت تەواو لەبیرت ئەچێتەوە
بەس ھەیە وا نیە ھەزار جار بڕوات ئەژدات ئەسووتێ و کاول ئەبی لەبیرت ناچێتەوە

Jyawaze ashqu xoshaweste chya?#all

ئەتوانین بڵێین ، عەشق بە پێچەوانەی خۆشەویستیەوە ناچێتە نێو چوارچێوەی زەمەنەوە
مەعشوق گەمەکەی بردۆتەوە لەسەرەتاوە بەبێ ئەوەی پێ بنێتە نێو یاریەکەشەوە . لە عەشقدا دۆڕان ھەیە وەلێ لە خۆشەویستی بێزاربوون . تۆ ئەتوانی ئاژەڵێکت خۆش بوێت ، نیشتیمانت خۆش بوێت ، ئارەزوویەکت خۆشبوێت ، دایک باوکت براکان و خوشکەکانت ئەتوانی ئەوانت خۆشبوێت . بەس عاشقی کێ ئەبیت ؟ لەراستیدا سۆفیەکان باشتر لە یاریەکە حاڵی بوون ، ئەوان زانیان کە عەشقی سەرزەمینی شکست ئەھێنێ و بە ئازار کۆتای دێت پەنایان بردە بەر ئاسمان و عاشقی خودا بوون، ئەو زاتە نادیارە. عەشق ھەندێک جار ساختە دەرئەکەوێت
جاری وایە وا ھەست ئەکەیت عاشقی کەسێکیت، بەڵام ھەر لەگەڵ یەکەمجار ڕۆشتنی تۆش ماڵئاوای لێ ئەکەیت ئەگەر ھەزار ساڵیش عاشقی بیت چونکە لەسەرەتاوە ئەوە عەشق نەبووە . وەکو لەسەرەتاوە وتم ناکرێت عەشق بخەیتە نێو زەمەنەوە
بەڵکو ناشرینی جوانترین پێناسەیە بۆ عەشق.
تۆ کاتێک عاشقی کەسێک ئەبیت ئیدی ناتوانی ناشرینیەکانی ببینی ، ناتوانی ئەو ئازارەت خۆشنەوێت کە لەلای ئەوەوە پێت ئەگا ، ناتوانی دەست بەرداری بیت دوای ئەوەی چەند جارێک ئەڕوات و دێتەوە .
ناتوانیت نەیکەیت بە خوداوەند، ھەندێک جار ئەڵێن ئەگەر عاشقی کەسێک بیت ئیدی جەستەی ئەو کەسە گرنگ نیە ، بەڵام ئەمە ڕاست نیە . چوونکە کەسی عاشق جەستەی مەعشوقی ئەوێ بۆ ئەوەی تێیدا پەرەستن بکات ھەر وەکو ئیماندارێک پێویستی بە مزگەوتێکە . عاشقیش جەستەی مەعشوقی ئەوێ بۆ ئەوەی ئەرکە ئاینیەکانی خۆی تێیدا جێبەجێ بکات.
بەڵام ئەوەی لەھەمووی گرنگتر و بە نرخترە کە لە نێوان عەشق و خۆشەویستی و ھاوڕێیەتی و زەواج ... ھتد ون ئەبێت ئەوەش ( گرنگی پێدان )ــە لە ڕاستیدا گرنگی پێدان لە ھەموو شتێک پیرۆزترە ، چوونکە دواجار و دوای تەمەنێکی زۆر ئەوەی ئەتەوێ
ئەوەیە کە لەلای کەسێک گرنگ بیت و گرنگیت پێبدەن

View more

بە دەست ھێنانی کەسێک قورسترە یان ڵەبیر کردنی؟

بەدەست ھێنانی کەسێک قورسە ، ھەندێک جار نەک ھەر قورسە بگرە مەحاڵیشە چوونکە ھەندێک جار ناتوانی کەسەکان بۆ ھەمیشە بەدەست بھێنی
ئەو کات ئەتوانی ( لە بیریان بکەیت ) کە ئیدی ھەوڵنەدەیت بۆ بەدەست ھێنانیان

lo zorbay xalk rqian la turkmanan dabi 🤔?

ئیشتە دۆڵمە ئەخۆین لە خۆمان
قەلعە بزمدە
ڕقم لێیان نییە و قسە کردنیشیان زۆر خۆشە😁

Language: English