سڵاو ..
زۆر سوپاس بۆ قسەکانت ، لەهەمووی بەجوانی تيگەیشتم ، ئەوەی کردوومە هیوادارم ببێتە چاکەیەک بۆ تێشووی قیامەتم ، زۆر سوپاس بۆ ستایشەکانیشت سەبارەت بەمن و بە دایکیشم ، بمێنی بە خێر …
ببەخشن ، ئەمنیش ئەو ماوەیە بەهۆی کارێکی لەناکاو زۆر مەشغوڵ بووم ، سەبارەت بە چیرۆکەکە سێ جار دووپاتم کردەوە کە ئەهمیەتی هەیە لای من و گەردنیشم ئازاد کردی بە تەواوی قەناعەتمەوە ، هیوادارم هەمیشە لەشساغ و تەندروست و دڵخۆش بی …
ببورە کە تاخیر وەڵامم دایەوە ، کارێکی بە پەلەم بۆ هاتە پێش و کەمێک مەشغوڵ بووم
ئەوانەی باست کرد هەموویم لەبیرە ، لە گەردن ئازاییەکەم پەشیمان نیم ، دیسانەوە گەردنت ئازابێت لەهەر کارێک کە بەرامبەر بەمن کردووتە ، وەک پێشتریش گووتم کە هیچ مرۆڤێک بێ هەڵەو کەموکوڕی نیە ، وەلێ گرنگ ئەوەیە دەرس لە هەڵەکانمان وەرگرین و دووبارەی نەکەینەوە
هەر شتێک کە بەرامبەر من کردووتە لەبیریکەو پێویست ناکات هەر بیریشی لێ بکەیتەوە
هیوادارم هەمیشە دڵخۆش و تەندروست و لەشساغ بیت و سەرکەوتووبی …
هههه نازانم بۆ ئەوەندە ئینکاری دەکەی ، بڕوابکە ١٠٠ لە ١٠٠ دەزانم کێی ، هەر لە هەموو تەمەنم یەک کەسم ناسیوە ناوەکەی بە پیتی میم دەستپێبکات و ناوەکەشی پێنج پیت بێت ، دڵنیابە لەوەی دەزانم کێی ، بۆیە وەرە سەر ئەسڵی مەتڵەب …
کێشەنیە زۆر ئاساییە هەر شتێک کە تۆ ئاسوودە دەکات دەتوانی بیڵێی ، تەئکید بە دەزانم کێی بەس نازانم چی بڵێم تا تۆ بڕوابکەی کە دەزانم …
مەبەستم ئەوەنەبوو من ڕۆشتم تۆ لەوێ مابی ، مەبەستم ئەوەبوو دوای کۆلێژ ئاگاداری ڕووداوەکان نیم ، نە لە دەرەوەی کۆلێژ نە لەناو کۆلێژ …
با زۆر باش دەزانم کێی و باسی چی دەکەی ، قابیلە نەزانم ..
کت و من کە نا بەڵام هەتاکو ئەوکاتەی من ئاگاداربووم شتەکان ڕوون بوون ، دواتر ئەوەی کە من کۆلێژم تەواو کرد ئیدی ئاگادری هیچ شتێکی تر نەبوومە کە ڕووی داوە …
نەخێر ، ئەمن لەو ئاستە نیم بە کەم سەیری هیچ کەسێک بکەم ، هەموو کەسێک چیرۆکێکی تایبەت بە خۆی هەیە ، تۆش هەست بە بەرپرسیاریەتی دەکەی و گەورەییە گەر کەسێک دان بە هەڵەکانی خۆیدا بنێت و چاکی بکاتەوە
هیچ کەسێک بێ بەش نیە لە هەڵەو کەموکوڕی ئێمەش سەردەمانێک هەڵەمان کردوور ، بەڵام گرنگ ئەوەیە دانی پێدا بنێیت و ڕاستی بکەیتەوە …