Ask @Seevdaa1:

مــســاحــة 🌸

mar95wnaj4285’s Profile Photomar95wnaj
من ماوەیەکە بەدوای ئەوەوەم کە ڕێگیایەک بدۆزمەوە حاڵم باشتر بێت ، بیرم نایە کەی کۆتا جار بوو ئاوا بووم کە تەنانەت بیرکردنەوە لە مرۆڤەکانیش حاڵم تێک بات بیرکردنەوە لە ھەرشتێک بەمێشکما بێت حاڵم تێک بات پێشتر شتێکم ئەدۆزیەوە کتێبیک وێنەیەک گۆرانیەک فلیمێک یان تەنانەت لەخراپترین حالەت بیرم لەوە ئەکردەوە ئێستا کێ نامەیەکم بۆ بنێرێ و دڵخۆش ئەبم و ھەمیشە کەسێکم ئەدۆزیەوە حەز بکەم نامە بنێری لەوە دەرم بێنێ بەڵام ماوەیەکە ھەموو شت بێزارکەرە وێنەکان ناشرینن فلیمەکان بێ مانان گۆرانیەکان چێژیان نییە مرۆڤەکان سەر ئێشەن ، ھەرچی ئەنووسم فڕێی ئەیەم لەگەڵ ھەرکێ قسە ئەکەم ناگەین بە ئەنجام ، ئەو کەسانەی ڕێگەچارەم بۆ دائەنێن ئەیانگوژم فڕێیان ئەیەمە ئەو ڕوبارەی تەنیا خۆم ئەیزانم کاتێک جەستەیان خەریکە نوقوم ئەبێت پێیان ئەڵێم کە تۆ ئەتوانی فەرموو
'ھەووڵبە'

View more

Related users