Ask @aroz4:

Text✨💞

کاتێک تەنهایی دڵت داگیر ئەکا رۆحت لە نێو زیندانەکان ئازاد ئەبێت هەزار مرۆڤ بێنە ژیانت برۆن هەزار قسەی ڕەقت پێ بلێن هیچی کارت لێ ناکات ، تەنها بوون زۆر هێزی ئەوێت دلێکی وەک بەردی ئەوێت چۆنکە شەوەکانی تەنهایە رۆژەکانی پێکەنینە هیچ شتێک کاری لێ ناکا بە هەر شێوەیەک بێت ناخۆش یا خۆش منەتی کەس هەڵناگرێت خۆی بۆ خۆی ئەژیت !
زۆربەتان بەرگەی تەنهایی ناگرن !
بەڵام مرۆڤ تا تەنها نەبێ لە مانای ژیان تێ ناگات!
بەڵام گەورەترین هەڵەی مرۆڤە تەنهاکان ئەزانن چیە؟
ڕاستگۆییە!🙂

View more

text🖋

هیچ كات پەلەت نەبییت
بۆ ناسینی مرۆڤەكان ڕۆژگار
یه‌ك به‌ یه‌كی ئه‌وانت بۆ ده‌رئه‌خات
ئه‌و كاته‌ له‌ خۆت ئه‌ڕه‌نجێیت
بۆ ئه‌و بڕیارانه‌ی داوتن
دوور نییه ‌ڕۆژێك سه‌یركه‌یت
و ببینیت ئه‌وانه‌ی بیرت
ئه‌كرده‌وه‌ خراپن باشترین
كاریان بۆ كردوویت..ئه‌وانه‌ی
خۆشت ئه‌ویستن و پێت وابوو
بۆ به‌رز بونه‌وه‌ت له‌ زه‌وی
ده‌ستت ئه‌گرن به‌ زه‌ویتدا ئه‌ده‌ن
ئه‌وه‌نده‌ توند كه‌ ده‌نگی
شكانت گوێت بیبیستێ ژیانه‌ ئیتر
مرۆڤه‌كانیش ئه‌كرێ وه‌ك
وه‌رزه‌كان بگۆڕێن هه‌ندێ جار
له‌به‌ر ناچاری هه‌ندێ
جاریش به‌ ویستی خۆیان
هه‌ندێ جاریش ناگۆڕێن
بەلكو هەر لەسەرەتاوە
وابون و تۆ نەتزانیوە!

View more

Next