Ask @basta_a:

Text 💙

خۆشەویستی تاک لایەنە، ئەوەیە بکەویتە داوی خۆشەویستی کەسێکەوە هەمان هەستی بۆت نەبێت، ئەم هەستە دەتشکیێنێت شێوەیەکە لە شێوەکانی دۆزەخ، دەتخاتە ناخی خۆت وات لێ ئەکات وا هەست بکەیت لەنا چالێکدایت، چاوەرێیت بدۆزرێیتەوە، ئەگەر تۆ دەریببڕیت ئەوا دەروخێیت، ئەوە پێشبینیەکە لەبارەی ئەوەی ئەو کەسێکەش رۆژێک لە ڕۆژان تۆی خۆشبوێت ئەو چاوەروانیە ڕۆژ بە رۆژ بێهێز ئەکات و زیندووت ئەکاتەوە ئەبێت درک بەوە بکەیت هەموو کەس ئەوەندە بەبەخت نییە ئە کەسەی خۆشیدەوێت خۆشی بوێتەوە ئەم دانپیانانە ئەوپارێزیت لە خەم و پەژارە.

View more

Text 🌈

خۆشەویستم
من زنجیرەکانی جەنگەلم شکاند،تۆ زنجیرەکانی باغچە بشکێنە، من دەرگای دارستانەکان کلیل دەدەم،تۆ شوراکانی ئینسان قفڵدە
کەی بەفر تێدەگات،جێ چنگەکانی من بەشێکە لە زەخرەفەی جەنگەڵ؟
چی ئەبێت خۆر ئەمرۆ بۆمننو تۆ بێت؟
بۆ زستانێک مانگ لە نزارێکدا کفن کەین؟
چی دەبێت بەهارێک پەلکە زێرینەکان داگیرکەین؟
هاوینێک ئاونگەکان...گزنگەکان...پرشنگەکان تاڵانکەین؟
چی ئەبێت ئێوارەیەکی هەینی شەقامەکان بۆ من تۆ چۆلکەن؟
شەمەیەکی شەرمن باغەکان من و تۆ ئاشتکەنەوە؟
یەکشەمەیەکی ئاشق بازارەکان گوڵاوی من و تۆبفرۆشن؟
دوشەمەیەکی نازەنین نازی من و تۆ بکێشیت؟
سێشەمەیەکی باران هەوری من و تۆ لێرەدا ببارێت؟
چوارشەمەیەکی بێمار بە ئەسیری من و تۆ بگری؟.
پێنج شەمەیەکی پیر بۆمن و تۆ بچەمێتەوە
چی ئەبێت خۆ شەویستم چیئەبیت؟

View more

#text

لەمێژە ئەزانم کە ڕێزمان هەمووی درۆیە. ئەی تۆ بۆ وات لێهات؟ لەکەیەوە بوویت بە کۆیلەی یاساکان. بوویتە کەسێکی بە حورمەت بە پۆلیسی شەرەف، گوێ لە فەرمانی باوان دەگریت، ناموسی ئەم ئەرزە ئەپارێزیت.. گەرچی ئەشزانیت کە بێباکن خوداکان. لەمێژە ئەزانم کە دەستوورەکان هەمووی درۆن. لەمێژە من هەڵهاتوم لە قانون، بوومەتە چەتەیەکی بێرەحمی سەر جادەکان.هەر دەستوورێکم بینیبێت سوتانومە، هەر دەستێک فێری هێمنی کردبێتم شکاندومە شەقم لە ئاداب و ئسول هەڵداوە، هاوار و نەڕەی من ئەگاتە ئەستێرەکان. گەرچی ئەشزانم سوودی نیە چونکە بێباکن خوداکان.تەنیا بۆ ئەو وێنانەو سەمامکرد کە دێوانەکان کێشابویان،تەنیا بۆ ئەو ئاوازانە سەمامکرد کە ئۆرکێسترای شێتەکان ژەنیان، تۆ بۆ وات لێهات، بوویتە هاورێی ئەوانەی ئاسایی لە شەقامەکان ئەپەرنەوە، بویتە هاوڕێی ئەوانەی لە کانی گەمژەکان دەخۆنەوە، خۆگ کرد بە ڕیفۆرمیستی ئەم دۆزەخە، بە پیاو ماقوڵی دیوە خانی گەورەکان. نابینی چەندە بێباکم لە یاری ئەم جانەوەرانە.

View more

Text #

ئایا پێشترتوشی ئەوە بویت یەکیک دڵت بدزێت؟ ئایا هێشتت بیدزێت؟ ئاسان نییە بڵێیت (ئەو دڵی منی بردووە؟) بەڵام ئایا دڵخۆشیت بەوەی دڵتیان دزیوە؟ ئایا ئەو کەسەی دڵی تۆی دزی رێگەت پێ دەدات تۆش دڵی ئەو بدزیتەوە؟ یاخود بابەتەکە تەنیا یەک لایەنە بووە؟ ئەگەر بابەتەکە بەو جۆرە بووە ئایا ئامادەی دڵت بگەرێنیتەوە یاخود ڕێگە دەدەیت ئەو کەسە دڵت ببا بۆ هەمیشە؟ ئایا ئەو کەسە شایانی ئەوەیە دڵی گرانبەهات بپارێزێت؟ دەبێت ئەم پرسیارانە لە خۆت بکەیت چونکە هیچ باش نییە ڕێگە بدەیت بە کەسێک دڵت بدزێت ب بەم ئاسانیە کە هیچ شایەنی نییە دەبێت پارێزگاری لە دڵت بکەیت لە دڵ دزەکان، ئەوانەی دەیبەن و بەکاری دەهێنن یاری پێدەکەن یاخود ونی ئەکەن بۆ هەمیشە. دڵت پیرۆزە بە باشی بیپارێزە مەگەر ئەزیز منیش پاراستم تەنها لە ساتێک بێ ئاگایی دڵ دزێک دڵمی بە جۆرێک برد بە وێرانکراویش نەیەیایە پێم و تاڵان فرۆشی کرد.

View more

+2 answers Read more
Next