کچەچاوزەردەکە May 31, 2020 خۆزگە ئه متوانی جێگای خۆت له دڵماپشان بده م 💭 خۆزگە ئه متوانی ئەو قسانەی دڵمت بۆبکه م🥀 نازانم بۆ به و هه موو غروری و دڵ ڕه قییه مه وه به رامبه ر تۆ ئه وه نه لاوازم 💔 🙂بۆچی ئەتھێشت خۆشم بوێی کەئەتزانی من خاوەنی کونجێکی دڵی خۆشم نیم جا چ ئەو کۆشکەی دڵت بەدەست بێنم مەگەر نازانی کاتێ مرۆڤ ئهوكهسهی خۆشی ئهوێ لهدهستی ئەدات ئیتر تا ئهبهد جهستهی لهشوێنێکه وە دڵیشی له شوێنێکی تر ... وات کرد بەردەوام بڵێم شا بە حاڵت زوڵێخا....! ئێستا زانیم عشقی یەک لایەنە چ مەرگە ساتێکەئەو دڵەمت بێ نیشتمان کرد لە مەگەر لە تۆ زیاتر نیشتمانێکی تر شک ئەبەم بە بیانووی چی؟! بە بیانووی ئەوەی کە پیاوان خراپن... دڕندەن... بێ بەزەین. من پێت ئەڵێم چۆنن ئەوان لەناخەوە لەیەک ناچن، ھەموویان دڕندەنین، ھەموویان دواین نێچیریان ئافرەتێکی ناسک و ئاسک ئاسا نییە، پیاوەکانیش ئەگرین و ئەمرن و ئەکەون..!وەک چۆن لەپشت هەر پیاوێکی سەرکەوتوو ئافرەتێک ھەیە، لەپشت هەر پیاوێکی ڕوخاویش ئافرەتێک ھەیە، نەئافرەتان ئەو داماوەن کەخۆیان بانگەشەی بۆ ئەکەن، نە پیاوانیش ئەونە خراپن کە باسیان ئەکرێت ، مەگەر نەت بینیوە کە چەند جوانن ئەو پیاوانەی کە هەرگیز هێز و توانای خۆیان لە ناسکیی و بیێ دەسەڵاتی ئافرەتدا بەکارناهێنن ئەوە بزانەکە پیاوەکان درۆناکەن ... بێ وەفا نین... خیانەت ناکەن ...ئافرەت پیس ناکەن... بـاسی پیاو ئەکەم باسی نێر ناکەم...پێم وت من پیاوم دڵم لە قوڕە گاڵتەی پێکردم!چونکە ئەو دڵی لە ئاسن بوو . بەڵام کە باران باری....دڵی من گوڵ دەگرێ و دڵی ئەویش ژەنگ !باران... دیموکراتترین ئەوینداری دنیایە! فەرق ناکا لەکوێ؟تەنیا دەبارێت...!تەنانەت بەسەر دڵە بیابانییەکانیشدا... بەسەردڵە باشەکان و خراپView more