Ask @justu96:

Post something Worth Reading.✨

FAV?
•••••••
خودا بە با بڵێ ھێواش ھەڵی کا
کە ئـەیدا لە زوڵفی یارێ پەشێوی نەکا..!
خودا بە گوڵ بڵێ سەری دەرنەکا،
لەگوڵ ناسکتر و بۆن خۆشتر ھەر لە یار ئـەکا ..!
بە زەوی بڵێ توند خۆی ڕاگرێ ..
با یار بە ئـیسراحەت ڕێگا بگرێتە بەرێ ..!
بە رۆژ بڵێ با گەرمی نەپۆشێ
نەکا یار ئـارەق بکا بۆنی وەک مسکی بڵاو کا ..!!
خودا بە مانگ بڵێ با چیتر لە ئـاسمان نەمێنێ
کە یار دێتەدەر شەوقی جوانی گشت ئـەستێرەکان ئـەدرەوشێنێ !
خودایە با چیتر بەھار نەمێنێ
خەندەی یار دنیایەک خۆشی لەگەڵ خۆی دێنێ !!
خودایە با ئـیتر ھیچ شتێک نەمێنێ
جوانی یار ھەموو شتێک ئـەنوێنێ ..!
ئـاگات لێی بێ دڵی نەشکێ
نەوەک گەردوون بشێوێنێ
با فرمێسک بە چاوی نێتەخوارێ
نەوەک بەقەد گشت ھەورەکان باران ببارێ
خودا ھەر خۆت ئـاگات لێی بێ
با یار ھەر ئـەمانەتی تۆ بێ !!!
لێگەرێ با ھەموو شتێ بە دڵی ئـەو بێ
باجی ھەموو شتێکی با لە ملی من بێ!!!
بم کوژە و بم سوتێنە
بەس دڵی یار مەرەنجێنە ..!!!

View more

+1 answer Read more
Next