Ask @zankosohnaw123:

Yet 6 m3edel chend ena? Chenda may🙄😤

یادەوەریم لە دەست داوە ھیچ شتێکم بیر نەماوە
زەینم بە جۆرێ شێواوە نە مناڵیم لە بیر ماوە
نە کوڕ وکاڵانی گەڕەک نە جەژنانە و چەرخ و فەلەک
نە یاریەکان نە گاڵتەو گەپ نە ھاوپۆلەکانی مەکتەب
نە مامۆستای سەرەتایم نە ھی قۆناغی کۆتاییم
ھیچ شتێکم بیر نەماوە یادەوەریم لە دەست داوە
نە کۆڵانە خۆشەکەمان نە شێوازی حەوشەکەمان
نە دراوسێ نزیکەکان نە ڕۆژگارە تاریکەکان
نە دۆست و یار نە کەس و کار نە بیرەوەریەکانی شار
تا ئەوەی دوێنێ ڕوویداوە ھیچ ھیچم لە بیر نەماوە
زەینم بە جۆرێ شێواوە یادەوەریم لە دەست داوە
ئەوەی قەت لە یادم ناچێ تا ڕۆژێک گیانم دەرەچێ
ئەوەی لە یادما زیندووە ئەوەی لە بیرم نەچووە
تەنیا و تەنیا ئەو یادانەن کە لەگەڵ تۆدا ھەمبووە
لۆمەم ئەکەن لە گشت لاوە کە تەنیا تۆم لە بیر ماوە
زەینم بە جۆرێ شێواوە یادەوەریم لە دەست داوە
گشت دنیام خستۆتە لاوە بە تەنیا ھەر تۆم بیر ماوە
ڕەنگە سبەی نەتبینمەوە نەتوانم لێرە ڕاوەستم
کێ ئەڵێ قەدەر ڕێ ئەدا تا پێت بڵێم چۆنە ھەستم
بمدوێنە بڵێ چۆنی ئەزانم چەندە حەز ئەکەی
تێئەگەم کە نامدوێنی...........

View more

كل سنه وانت طيب وينعاد عليك بالصحة والعافية وراحة البال ?❤?

❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤
دڵم پڕ لە ئەوینە و لەسەر ڕێگات وەستاوم
بۆ هەر لایەک دەڕوانم شێوەت دێتە بەرچاوم
نیگای پڕ لە هەستی تۆ بەهێمنی بۆم ئەدوێ
بە چرکە دێت و دەڕوا ڕازی دڵتم پێ ئەڵێ
بەجۆرێ عاشقت بووم چاوم بەس تۆ دەبینێ
تەنانەت لێوەکانم هەر ناوی تۆ دەهێنێ
ڕۆحم قوربانی تۆ بێ لە دڵما زۆر شیرینی
تۆ پەری یا فریشتەی ئازیز تۆ جوانترینی
ئەوەندە خۆشم ئەوێی تێکەڵبووی لەگەڵ خوێنم
بەهەشتیش تۆی لێنەبی ئەوا دۆزەخە شوێنم
بەڵێن بێ تا بمێنم لە ئەوینت لانادەم
لە خۆمم خۆشتر ئەوێی من بەم گەردونەت نادەم
بەجۆرێ عاشقت بووم چاوم بەس تۆ دەبینێ
تەنانەت لێوەکانم هەر ناوی تۆ دەهێنێ
ڕۆحم قوربانی تۆ بێ لە دڵما زۆر شیرینی
تۆ پەری یا فریشتەی ئازیز تۆ جوانترینی
❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤

View more

ظني بك يالهي جميل ، امنن عليه بجودك وكرمك .

samar
قوربانی دەمت بم بە دووسەد قەولی درۆوە!
مەمکێشە وەکوو سوورمە بە پشت چاو و برۆوە
من ڕەنگی بەهارم لە قژی زەردی خەزان دی
چت داوە هەموو دەم لە کزەی جەرگی بە سۆوە
دێی و دەشکێنی دڵی وەک شووشە بە جارێ
دڵ چۆلەکەیە مەیدە بە دەست چەنگی هەڵۆوە
دوێ شەو بە سەری بادە دڵم مایلی تۆ بوو
بۆ کایە دەکەی بەو دڵی بێچارە لە خۆوە؟
2
تاڵی دەمی من سووحبەتی تاڵی دەمی تۆ بوو!
نەمزانی دەمم کەوتە سەرابی دەمی تۆوە
بیانووتە کە دێی تانە دەدەی گوایە بزۆزم!
ئەو جارە کە هاتی سەری خۆت جارێ مەچۆوە
گێژم بە بەرامەی سەری ئەو زوولفە بڵاوەت "
شەرتە گوڵی کەس تازە نەکەم ئیدی بە بۆوە"
قوربانی دەمت بم بە دووسەد قەولی درۆوە!
مەمکێشە وەکوو سوورمە بە پشت چاو و برۆوە
من ڕەنگی بەهارم لە قژی زەردی خەزان دی
چت داوە هەموو دەم لە کزەی جەرگی بە سۆوە

View more

Next