Ask @zankxoshnaw123:

¿Preferirías decirles la verdad a tus padres o mentirle a tu mejor amigo/a?

سوێند ئەخۆم بۆت
تۆی لێ دەرچێ
بۆ ژووانی هیچ کچێ
شپرزەیی دای نەگرتوم
بە کاتژمێر
لەبەردەمی ئاوێنەدا
ڕای نەگرتووم ...
سوێند ئەخۆم
بۆ کەس خۆم ڕێک نەخستووە
قردێلەی گەردنم
بۆ هیچ کچێ نەبەستووە
بۆنی مارکەم
نەپرژاندوە بە یەخەما
گوڵێکی سور نەبووە
لەناو دەستەو دیاریەکەما ...
سوێن ئەخۆم بۆت
ژووانی هیچ کچێ
تۆی لێ دەرچێ
وا هۆگری نەکردوم
مۆبێلەکەمم بیر بچێ ...
تۆ شەڕی چیم پێ ئەفرۆشی ؟؟؟
ناوی کچانی تر
بۆ دێنییتە
داستانی ئەم ئەوینەوە ....؟
تۆ چیت داوە
لە خاتو زین
هەقت چییە بەسەر خەج و شیرینەوە ؟؟؟
ڕەنگە کێوت بۆ کوون نەکەم
بەڵام کامە ڕێ دوورە بڕیومە
ڕەنگە ژەهرم نە خواردبێت
بەڵام چی تاڵە نۆشیومە
ڕەنگە وە دووم نەکەوتبن
بەڵام چی کوونە بینیومە ..
تۆ شەڕی چیم پێ ئەفرۆشی ؟؟؟
بۆ باسی خەڵک دەهێنیتە نێوانەوە
بۆچی ناوی ئەمو ئەوت
نوساوە بە لێوانەوە ؟؟؟
چەند جارم وت
ئەشێ ڕێکەوت بکا چاوم
بچێتە سەر کەسێکی تر
بەڵام هەرگیز ناشێ نا نا
جارێکیتر
لە ناو دڵما جێیەک هەبێ
بۆ تەلاری یارێکی تر
بەڵێن سەنگاوی

View more

Next