کاتێک کەسێکت پڕ بە دڵ خۆش ئەوێت و جێت ئەهێڵێت وە هەموو خۆشبەختیەکانت لەگەڵ خۆیا ئەبات.
هەموو کات هەندێک راستی هەیە لە پشت وشەی ( گاڵتەم کرد)
هەندێک زانیاریش هەیە لە پشت وشەی (نازانم)
هەندێک ئازاریش هەیە لە پشت وشەی ( باشە کێشە نییە ) ....!!!
-تۆ ١٠ سێوت پێیە،کەسێک یەک سێوت لێئەسەنێ...
ئێستا چەند سێوت پێماوە؟
-١٠ سێو و کەسێکی مردوو😟
کتێبی باشم هەیە ، برادەری باشتر
زوو زوو خۆم دەشۆم و عەتری خۆش لە جلەکانم دەدەم و بەدەمڕێ وە گۆرانیەک دەڵێم کە یادگاریم لەگەڵی نەبووە ، وێنە لەگەڵ خزمەکانم دەگرم و هەوڵیش دەدەم سەعاتەکەی دەستم دەرکەوێ
پارە دەدەمە سواڵکەران و لە چایخانەش جگەرە دەدەمە شێتەکان
بەقۆڕترین گۆرانی سەر بادەدەم و بە بێماناترین نوکتەش پێ دەکەنم
لەو تەسبیحانەی پیرەمێردێک بۆ فرۆشتن لە باسکی ئاڵاندون بە جددی وورد دەبمەوە
لەبارەی نایەکسانیەوە خۆم شین و مۆر دەکەمەوە
له تەندروستی ئەوانە دەپرسم کە بەر لە تۆ ناسیومن
هەموو ئەمانە دەکەم
هەر بۆ ئەوەی باوەڕ بێنم ، کە ڕازیم و عەیبم نیە
بێ سودە .....
هەموو ئەو خۆشیانەم تاقی کردەوە
گوایە ناخۆشی بێ تۆیم بیر دەبەنەوە
.
.
???
من هیچ کات نەمتوانی قسەکانم لە کاتی خۆیدا بکەم ،
هەستەکانم لە کاتی خۆیدا دەربڕم ،
هەموو ئەوشتانەی ئەبوایە بمووتایە و نەمووت ،
ئەو کاتانەی ئەبوایە خراپ بوومایە و نەبووم ،
ئەسڵەن کێ ئەڵێ باشی هەموو کات باشە !
لە بەرامبەر خراپێکانا ئەبێ خراپ بیت ،
لەبەرامبەر دزێوێکانیانا ئەبێ هاوار کەیت ،
لەبەرامبەر ئیهمالێکانیانا ئەبێ تا دڵت دەیەوێ ئازاریان بەیت ،
ئەگەر ئەو شتانەی کە ئەبێ لە کاتی خۆیدا بیکەیت و نەتکرد داخێک لەدڵتا درووست ئەبێت,
هیچ کات ناتوانی چاکی کەیتەوە هیچ کات ...!?
من بەهێواشی ئەڕۆم , بەڵام هەرگیز بۆدواوە نــاگەڕێـــمەوە