text'iki juan?
کتێبی باشم هەیە ، برادەری باشتر
زوو زوو خۆم دەشۆم و عەتری خۆش لە جلەکانم دەدەم و بەدەمڕێ وە گۆرانیەک دەڵێم کە یادگاریم لەگەڵی نەبووە ، وێنە لەگەڵ خزمەکانم دەگرم و هەوڵیش دەدەم سەعاتەکەی دەستم دەرکەوێ
پارە دەدەمە سواڵکەران و لە چایخانەش جگەرە دەدەمە شێتەکان
بەقۆڕترین گۆرانی سەر بادەدەم و بە بێماناترین نوکتەش پێ دەکەنم
لەو تەسبیحانەی پیرەمێردێک بۆ فرۆشتن لە باسکی ئاڵاندون بە جددی وورد دەبمەوە
لەبارەی نایەکسانیەوە خۆم شین و مۆر دەکەمەوە
له تەندروستی ئەوانە دەپرسم کە بەر لە تۆ ناسیومن
هەموو ئەمانە دەکەم
هەر بۆ ئەوەی باوەڕ بێنم ، کە ڕازیم و عەیبم نیە
بێ سودە .....
هەموو ئەو خۆشیانەم تاقی کردەوە
گوایە ناخۆشی بێ تۆیم بیر دەبەنەوە
.
.
???