Ask @raiii__

Sort by:

LatestTop

Text

من ئەگەر ھیچ شتێک لەم دنیایە تێنەگەشتبم ، لەوە تێگەشتووم کە خوای گەورە ھەقی ھیچ کەس بەسەر کەسەوە ناھێڵێت ، ھەتا ئەگەر قسەیەکیش بێت ئەبێت باجی قسەکەت بەیت ، ئەگەر ئەتەوێت کەسێک کەم بکەیتەوە ئەوا خۆت دیار نامێنیت ،ئەگەر بتەوێت بە قسەیەک ئەزیەتی دڵی کەسێک بەیت ئەبێ بە نەفسی ئەو قسەیەی کردووتە ئەزیەت بدرێیتەوە ، ئەگەر نەتەوێت لە حاڵی کەسێک تێبگەیت و ئەزیەتی نەفسیەتی ئەیەیت ئەوا خوا ئەتخاتە ھەمان حاڵ بۆ ئەوەی بە کردەوە تێبگەیت کە ئەو کەسە چی ئەچێژێت ، باجی ھەموو ئەوانە ئەیەیت کە ئەیڵێیت و ئەیکەیت ھەر لەم دنیایە بێ قەید و شەرت !.
چاک لەمە تێگەشتووم ، لە ھیچی ئەم دنیایە تێنەگەشتبم لەوە تێگەشتووم باجی ئەو شتە خراپانەی ئەیکەیت ھەر لەم دنیا وەری ئەگریتەوە ..
بۆیە بە شعوور بن لەگەڵ یەکتر .

Related users

Rai au ask allay krawa rasta???😳

hane shaxs haia ka hsabi bo nakai w natauet etr aua qursa boi w pei hazm nakret majbur bkaueta ask all w shti qor w be mana be auai agashm la hich shtek bet kabra har bua w kautota qap grtn w rshanaua piama tauani mn niaaa boia na asli haia na asas rqishm la sht shardnauaia har shtek bkam ba alami ashkra aikam w la kas natrsm.

TEXT

“خۆشیەکانی سەرەتا بریتی نین لە خۆشەویستی”
مرۆڤ بە هەفتەیەک و بە مانگێک خۆش ناویسترێت
ناکرێ تۆ دەریات خۆش بوێت لە کاتێکدا تۆ لە کەنارەکەی وەستاویت
پێویستە خۆت هەڵبدەیتە ناو دەریاکە و بچیتە قوڵایی و شەپۆڵەکانی لێت بدات و قاچت بەر بەردێک بکەوێت و قوڵاییە تاریکەکەی ببینیت
دەبێ لەگەڵ عەیبەکانی بەرکەوتنت هەبێت و تاریکیەکانی ببینیت و بزانیت چۆن توڕە دەبێت
ئینجا دوای ئەوە یا هەمویت خۆش دەوێت یا ڕقت لە هەموی دەبێت
“خۆشەویستی دەست پێ دەکات کاتێک حەماسەت کۆتایی پێ هات”

TEXT 💎

هەندێك شت هەن لەوشەی سوپاس گەورەتر،
‎هەندێ شتیش هەیە (لێم ببورە)چاکی ناکاتەوە،
‎هەمیشە درۆیەك هەیە لێخۆشبوونی نیە،
‎برینێك هەیە ڕۆژگار سارێژی ناکات،
‎ساتێك هەیە تێیدا دڵ دەگۆڕێ ،
‎ڕاستە دڵەکانمان گەورەن ،
‎بەڵام هەڵەکان بەکەم مەزانن،
‎دەریا هەچەندە گەورە و فراوانیش بێت،
‎..کەشتیەكی کون بوو هەڵناگرێت

Textt🤍

جامی ئۆتۆمبیلەکەم دادەخەم و بە دەنگی بەرز بۆ تۆ دەگریم هەر بە خاتری ئەوەی چەن ڕۆژێکی تر درەنگتر بچیت هەر بە خاتری ئەوەی دەستی پیاوێک نەگریت کە هیچ کوێیەکی لە من ناچێت ئەگەر لە تەنیشتی منیشەوە نابیت ڕێگا بدە پیاوێک دەستت بگرێت، شێتانە خۆشی بوێیت بێ شەرمانە لە قەرەباڵغترین شوێنی شاردا هاوار بکات بڵێ: بۆت دەمرم پیاوێک کاتێک دڵت لێی شکا بچێتە کۆڵان و هاوار بکاو گەڕەکت لێ کۆبکاتەوە، وەک منداڵ بە دواتدا بگریت کاتێک نەخۆش بوویت لە بری تۆ تای لێبێت.

TEXT 🙂

prsyaruwallam’s Profile Photoprsyaruwallam
بە زۆر شت ڕادێین، خراپترینیان نەبوونی یەكترە، ڕاھاتنە بە بێدەنگیی و دووریی
‎گوزەشت ئەو ڕۆژانەی ئەمانتوانی ببینە یادگاری بۆ یەك، مرۆڤی نوێ مرۆڤێكی بێ یادگارییە، بەردەوام شتێك ھەیە بیدزێت، فریوێك ھەیە نەھێڵێ ئاوڕباتەوە
‎چی بكەین باشە؟
‎ھیچ تەنھا قووڵ سەیری چاوی ئەوەی تەنیشتت بكە و مەھێڵە فەرامۆشیی بگاتە نێوانتان ھیچ مەكە، تەنھا سەیر بكە...

TEXT🖤

ھەمیشە دەڵێم ڕێی تێدەچێت ئەو سۆز و میھرەبانیەی لە دڵی جەلادێک دایە زیاتر بێت لەو سۆزەی لە دڵی گوڵفرۆشێکدایە، من لە کوێوە بزانم ئەوەی ئەمڕۆ گوڵ دەدات لە ئێخەم، بەیانی لە بەردەمم دا چاڵم بۆ ھەڵناكەنێ، ھەمیشە خەنجەرەکانی جەستەی ئێمە لە پشتەوە لێمان دراوە یانی لەلایەن کەسێکەوە لێمان دراوە کە دەستێکی خەنجەری پێبووە دەستەکەی تری بۆنی گوڵی لێھاتووە پێم بڵێن گەر دەستێک بۆنی گوڵی لێنەیەت ئێمە چۆن ئەوەندە لێی نزیک دەبینەوە، تا ئەویش زۆر ئاسان و بێڕەحمانە خەنجەری خۆی لە پشتمان بەجێ بھێڵێت و بڕوات، زۆرن ئەوانەی کە دێن پەیامی جوانیان پێیە، بەڵام بڕوام پێبکەن ئەوان ھەموو شتێک بزانن مانەوە نازانن، ئەوان بە نیەتی کوشتن نایەن لە نێوان مردن و ژیاندا دەستت لێ بەردەدەن، ئەو دۆزەخەی ئەوان درووستی دەکەن بۆت بەھەشتی دونیاکەی تر بۆت قەرەبوو ناکاتەوە..

Next

Language: English