@karzanmajidi

K

Ask @karzanmajidi

Sort by:

LatestTop

Previous

People you may like

AbdallahElkersh’s Profile Photo Abdo
also likes
Want to make more friends? Try this: Tell us what you like and find people with the same interests. Try this: + add more interests + add your interests

Text??

کە مناڵ بوم...
لای دایکم ئەخەوتم و هەمو شەوێ ئاواتێکم ئەخواست.
ئەموت:
دایە! ماشێنم بۆ ئەکڕی؟
ئەیوت:
بەچاوان، بەڵام بەو مەرجەی بنوی.
ئەموت:
دایە! ئەمبەی بۆ گەورەترین پارکی دنیا، جۆلانێ بکەم؟
ئەیوت:
ئەیچۆن دڵەکەم، بەچاوان، بەڵام بەو مەرجەی بنوی.
شەوێ لێم پرسی:
دایە! ئەگەر گەورە ببم، ئەگەمە ئاواتەکانم؟
وتی:
دڵنیابە ئەگەی، بەڵام بەو مەرجەی بنوی. —---— هەموشەوێ بە خۆشیەکی بێکۆتاییەوە ئەخەوتم.
ئەوەندە خەوتم
هەتا خۆم گەورە بوم و ئاواتەکانم چکۆلە بونەوە. —---- ساڵیانێک تێپەڕبوو . . .
دوێشەو دایکم هاتە خەوم
وتی:
جەرگەکەم!
ئێستاش شەوانە پێش ئەوەی بخەوی، بیر لە ئاواتەکانت ئەکەیتەوە؟
وتم:
شەوانە ناخەوم دایە!
وتی:
بۆ بەقوربان! مەگەر ئاواتی چیت هەیە؟
وتم:
ئاواتم ئەوەیە تۆم لەلابی و
ئیتر هیچ ئاواتێکم نیە دایەگیان . . .
وتی:
باش دڵەکەم باش.
ئەمشەو دێمە خەوت.
بەڵام بەو مەرجەی بنوی رۆڵەی شیرینم !
شێرکۆ بێکەس.

View more

Next

Language: English