@karzanmajidi

K

Ask @karzanmajidi

Sort by:

LatestTop

Previous

._._._.🍃📝

کــاتێک ھەموو شتێک تەواو بوو لە نێوانمان،
تــا مودەتێکی زۆۆر لـە ھەموو شوێنێک
ھەستــم بە بـوونی دەکرد ..
کە لەسەر شەقامەکان دەڕۆیشتم دیسان دەمگوت لە پشتمەوە دەڕوات ئـاگای لێمە ..
لە نـاو پاسدا کە سەرم بە پەنجەرە دەکرد دەمگوت ئەویش لە سەر یەکێ لە کورسیەکان دانیشتووە و ھاوڕێمـە ..
کاتێ دەچووم بۆ بازار کردن لە نـاکاو چاوم دەکەوتە ئەو فرۆشگایەی ئەو شتانەی لێ بوون کە پـەیوەندیان بە ئەوەوە ھەبـوو بێ ئەوەی کـە ھەست بە نەبوونی بکەم لە ژیانمدا لە نرخەکەیانم دەپرسی ..
دواتر کە بە ئاگا دەھاتمەوە دەمگوت بــۆ ئــــاگام لە ھیچ نیــە بــۆۆ ..
ئیدی دواتـر بە نەبوونی ڕاھاتم
فێـر بووم بە تەنھــا بڕۆم بۆ بازار
بــە تەنھــا نان بـخۆم ..
بە تەنھــا بە شەقامەکاندا پیاسە بکەم و گــوێ لە گــۆرانی بگرم ..
دەزانــی !!!
ژیـانی من پێش تۆ و دوای تــۆ زۆۆر فەرقی کردووە؛
ھەنێ کات دەمەوێ نــامەیەکت بۆ بنێرم و سـوپاست بکــەم بۆ ئەوەی واتلێکردم زیاتر لەگەڵ خۆم ئاشنا بم و چێژ لە تەنھـاییەکانم وەربـگرم ..
ھەنێ کــاتیش دەمەوێ بە سەرتا ھاوار بکەم و بڵێــم: چۆن دڵت ھـات ھێندە لـێم دوور بـی !🙂💔

View more

People you may like

AbdallahElkersh’s Profile Photo Abdo
also likes
Want to make more friends? Try this: Tell us what you like and find people with the same interests. Try this: + add more interests + add your interests

Next

Language: English