Text
ئیشی من ئەوەیە دەریا تا سەر لێوی تۆ بهێنم وابکەم لەتەمدا جوانتر ببینیت نەهێڵم گوڵی حەوشەکەتان پیر بێت نەهێلم باغەکەتان بگری نەهێڵم خودا لێو زویر بێت
ئیشی من ئەوەیە نور تا سەر رۆحی تۆ بهێنم وا بکەم گوڵ فەرامۆش نەکات نەهێڵم خۆر لە ماڵتدا ئاوا بێ خامۆشی بگاتە میهرت وابکەم خودا تۆی لەبیر بێت،
ئیشی من ئەوەیە دڕندەکانی ناو ڕۆحت پەتکەم فریشتە تا بەر دەرگات بهێنم نەهێلم شەیتان بگاتە ژوورەکەت نەهێڵم پاکیت هەڵوەرێت وابکەم دەستت لە ئەستێرە گیر بێت
ئیشی من ئەوەیە ئاورنگت بۆ هەڵبژێرم رووناکیت بۆ بکەم بە شەراب لە شەونم شەربەتت بۆ بگرمەوە نەهێلم رق لە باڵندەت کەوێت وا بکەم خوا لات ئەسیربێت.

Liked by:
Kareem Ahmed
LARA
Mina
Mustafa
Zs
Zanyar
Royal
سيد الرئيس
Zirak Salam
Botan