@shanii4

Shaniia_

Ask @shanii4

Sort by:

LatestTop

Previous

Related users

Text

پیاوەکان
کاتێک ساردبن
دەستی ژنێک دەتوانێ
نەک ھەر دەستی گەرم بکاتەوە!
بەڵکوو برینەکانی ڕووحی وردە وردە
لە شەرما خۆیان سارێژ ببن..
پیاوەکان
کاتێک خەمباربن ،
خەمەکانیان بە دووکەڵ دەردەکەن،
ھەندێ جار
ئەو دوکەڵە سووتانی دڵێتی
نەوەک جگەرەکەی دەستی...!
پیاوەکان
ھەندێ جار
پێویستیان بە قسە کردنە
بەڵام چۆن قسە کردنێک؟!
قسەکردنێک بە بێ وەڵامدانەوە بە وشە!
پێویستیان بە ژنێکە کە ماچی وشەکان بکا
کە لە دەمیەوە دەر دەچن...
پیاوەکان
ھەموو کات ناتوانن
وەکوو پیاوێک مامەڵە بکەن!
ھەندێ جار بۆ ژنێک دەبن بە مناڵ،
نا مناڵ گەورەیە !!
دەبن بە کۆرپەلە لە جیاتی شیر
پێویستیان بە وشەی شرین ئەبێت،
پێویستیان بە "بێشکە"نابێ بەڵکوو
باوەشێک وای لێ دەکات خەوێکی
ئارام ئارام بخەوێت..
بەڵێ پیاوەکان ھەندێ جار
وەکوو منداڵێکی بێ دایکوو باوک
پێویستیان بەوەیە کە نازیان ھەڵگیرێت..
پیاوەکان
ھەرچەندە
دڵ بەردبن ھەر لە
بەرامبەر ئەو ژنەی کە
خۆشیان دەوێت دەتوێنەوە
ھەندێ جار
ژنێک لە جیاتی خۆر
بۆ پیاوێک ھەڵدێت ،
ھەم ڕووناک ھەم گەرمی دەکاتەوە ،
بە ڕۆشتنیشی تاریک و ساردی دەکات،
بۆیە پیاوەکان تاکە ترسی ژیانیان
ئاوابوونی خۆرەکەیانە ،
کاتێک کە دەستیان
لە نێو دەستی ئەو کەسەیە
کە لە سینەیاندا لێدەدات،
پێیان بکرێت پڕ بە گەروو
ھاوار دەکەن و دەڵێن
"من دەتوانم لە جێی ھەموو
ئەو مرۆڤانەش بژیم کە ئاوات بە مەرگ ئەخوازن"

View more

Next

Language: English