@Bestaan

BESTY

Ask @Bestaan

Sort by:

LatestTop

Previous

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّك❤️

❤️

Related users

خۆشه ویستی لای تۆ چ مانایه کی هه یه؟

خۆشەویستی چییە؟خۆشەویستی ئەوە نیە شەونخونی و شتی وابکەی یا شعر بنووسی .. خۆشەویستی نە ئازارەو نە ئەبێ گریانیشی تیابێ ..من فریشتە نیم لە پەری ناچم بۆنی گوڵم لێ نایە مانگ لە چاوی منا نیە ئەم درۆیانە چین ؟ تۆ منت خۆشەوێ ؟ من؟ بە گوڵم مەشوبهێنە پێم مەڵێ تۆ فریشتەی ڕووخسارم لە مانگ ئەچێ ؟ هههـ ... ئەگەر تۆ منت خۆش ئەوێ وەکو خۆم منت خۆشبوێ وەکو ئەوەی کە هەم ! وەک خۆم بە بۆنی ئارەق و ناشرینی و گومان و خراپیو توڕەییەکانمەوە بەنەخۆشی و ڕشانەوەکانمەوە
خۆشەویستی نە غەمباریە نە نغرۆبوون لە وەهما نە ڕیش هێشتنەوەیەو نە گۆرانی خاوو نە کڕوزانەوە !
ئەگەر منت خۆشەوێ هەوڵی ئەوە مەیە دەستکاریم کەی وەک ئەوەی تۆ پەیکەرتاش بی و منیش پارچە دارێکی بێ گیان بتەوێ بەویستی خۆت شێوەم بەیتێ ئەگەر منت خۆشەوێ ڕێگەم بە خۆم بم هەوڵی گۆڕینم مەیە ...
تۆ پێو وایە منت خۆشەوێ ؟ بەڵێنی ئەو دنیاشم ئەیەیتێ ؟ جارێکا بیرم خەرەوە کە مردن هەیە.. ئەگەر منت خۆشەوێ قژم بە ئاوڕیشم و ڕووخسارم بە مانگ مەشوبهێنە مەڵێ تۆ لە فریشتە جوانتری وەک خۆم قبووڵمکە بە قژە ئاڵۆسکاوەکەم و چرچیەکانی ژێر چاوم و هەموو ترس و خەونەکانمەوە ...!
?

View more

Next

Language: English