@leeson_rawand

ڕەوەنــــد

Ask @leeson_rawand

Sort by:

LatestTop

نازناوت لای خۆشەویستەکەت چییە ؟ 😆🔐#ئۆڵ۲۸

ئەرێ ماڵتان ئاوا نەبێ ،کاکە،بەس پرسیاری دوونەفەری بکە،کە دێمە ئاسک هەستی ووجوودبوونی خۆم نامێنێ و خەریکە قەناعەتم پێ ئەکەن بڕۆم ڕێچکەی چەنساڵەم بشکێنم😑

People you may like

بەڵـام گەر خۆشی نەوێیت باش نابێت لەگەڵت!

کاکە گیان تۆ باسی خۆشەویستیەک ئەکەیت،ئەویش باسی خۆشەویستیەک،لای منیش هیچیان خۆشەویستی نین،گەر قسەی زیاتریشی لەسەر کەم دیسان ئەڵێن زۆربڵێی!
+1 answer in: “ئه‌رێ یه‌كێ باش بوو له‌گه‌ڵتا مانای وایه‌ خۆشی ئه‌وێی !؟”

زه‌مه‌ن كه‌س له‌ كه‌س ئه‌كات !؟ 😇

ئێمە خوویەکی خراپمان ھەیە،سەرکەوتنەکانمان ئەکەین بە شانازی بۆ خودی خۆمان ،بەڵام لە خاڵەكانی تردا سەبەبی خۆمان لەسەر خۆمان لا ئەبەین و ئەیخەینە سەر کەسەکانی دەوتمان و خوا و زەمەن و کات!

ئه‌گه‌ر گرنگی به‌ كه‌سێك بده‌ی به‌س ئه‌و گرنگیو پێنه‌دا چی ئه‌كه‌ی !؟

بەردەوام ئەبم تا ئەو حەددەی بۆ ئادەمیزاد دیاری کراوە،گەر ھەر بەوەش پێی نەزانی،ئەوا تەواو ئەو شایستەی گەورەیی من نیە!

ئه‌گه‌ر یه‌كێكمان جێهێشت یان ئیهمالمان كرد وه‌ حه‌قیشی بوو چی ڕێگایه‌ك هه‌ڵبژێرین !؟ 🙂

ئێستا ئەتەوێ لەبیری کەیت یان بچیتەوە لای،من ئاوا نازانم جوابی چیت بەمەوە،پرسیاری یەکلایی بکە گەر جوابت ئەوێت ئەزیزم..

Mabastm Buaya Bzani Kem Pewysti Ba Pewtn Nabu Ba Untickaua Qsam akrd 🌸

ھیوادارم مەبەستەکەم بوبێت بە وەڵامێک ی تەواو بۆت،سووپاس بۆ پێشنیارەکەت..تەنیا ویستم بزانم کەسایەتی ڕەخنەگرەکە شایستەی گرنگی پێدانە یان نا،بەڵام ئەیکەم بە پێشنیار....

Nallem Be Manaia Ballam Zooor Dwrw Drezhy akaytaua La kateka Pewysti Ba Yak Uallami Basyt Haya 🌸💙

یەکەم،ئەو پرسیارانە بۆ من وەڵامێکی ئەونە بەسیتیان نیە کە لای تۆ ھەیەتی،
دووەم،ھەر پرسیارێک کۆمەڵێ پرسیاری بچووک لە خۆ ئەگرێت،
جا کەسەکان لەبەر ھەنێ ھۆکار پرسیاری زیاتر ناکەن،
بە ڕای خۆم گەر ئەو پرسیارە ووردانە نەبێت وەڵام بۆ پرسیاری گەورە نادرێتەوە،یان تێگەیشتنی تەواوەتی ناگەیەنێت،.
من کە جواب ئەیەمەوە جوابی ھەموو ئەو پرسیارە کورتانەش ئەدەمەوە،چوونکە من ئامانجم سوود گەیاندنە ،گەر پرسیارێکت کرد و وەڵامی ناتەواوت وەرگرت ئەو کاتەش ھیوادارم ھەمان ڕات ھەبێت...ھەر بەو شێوە کورتە توانیم بۆت ڕوونکەمەوە ،کەسانێک پێویستیان بە ڕووی ڕاستی شتەکانە،ھەمووی وانین کە تاقەتیان نەبێت..!

Bazaty Xwa auana Duru Drezha Juabakani Askk 😒 Taqatm Nia Bixwenmaua Malla Awabe

گەر کێشەت دوورو درێژی و بێ ماناییە ،ڕەخنەکەت قبووڵە،بەڵام تۆ تاقەتت نیە بیان خوێنیتەوە،پێم سەیرە کە تاقەتت ھەتە جوابە بێ تامەکان بخوێنیتەوە؟
گەر ئەنتیک کەیت،قسەیەکی تریشم ھەیە،!

ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان خۆش بوێت , به‌ وشه‌ پێی ئه‌ڵێن یان به‌ كردار بۆی ئه‌سه‌لمێنن !؟

من وەک خۆم ڕەئم وایە کە،خۆشەویستی کرداریە، کەسەکان پێویستیان بە ووشەی 'خۆشم دەوێیت'نیە..
پێویستیان بەوەیە کە چاویان لەسەرت نەبێت کاتێک ئەتنێرنە قەرەباڵغیەکەوە..ترسی لەدەست دان و بردنی دڵتیان نەبێت.
تاکە ھۆکاری نەمانی پەیوەندی متمانە یە بە بوون و نەبوون، درووست بوون و نەبوونی متمانەش ترسە لە کەسەکە..
ترسیش ھۆکاری بەسەرھاتن و نەمانە لەو شتە،
بۆیە خۆشەویستی وا جوانە کە بیرت لێی کردبێتەوە و متمانەت بە خۆت ھەبێت پێش ئەوەی متمانە بە بەرامبەرت بکەی یاخود متمانەی بەدەست بھێنیت...ھیوادارم کە بتوانین شتەکان وەک خۆی جێبە جێ بکەین،ھاوڕێیەتی وەک خۆی،خۆشەویستی وەک خۆی...،نەک بە ئارەزووی ھاوڕێیەتی ،خۆشەویستی دڵمان تینوو بکەین و کەرامەتی بەرامبەر بشکێنین...

حه‌زت ئه‌كرد یه‌كێك هه‌بووایه‌ هه‌موو ڕۆژێ ئه‌حواڵی تۆی بپرسییایه‌ !؟ 😃

حەز ھەستێکە زیاتر بۆ ئەو شتانە درووست دەبێت کە نیتە..
لێرە ھەزارەھا ھۆکاری دڵخۆشی ھەیە نموونە ئەو 'ئەحواڵ'پرسینەیە،بەڵام لەبەر بچووکی ژیان و بچووکی بیرکردنەوە و ترساندن لە منداڵیەوە و ھەندێک ھۆی تر..ھەرچی مافی تاکە کردویانە بە خەون بۆی و خەونەکەی'شیان کردوە بە محاڵ و نەکردە..!

به‌رای تۆ پێویسته‌ ده‌رفه‌تی دووه‌م بدرێ به‌ هه‌موو كه‌سێ !؟؟ بۆ چی !؟؟

بە ڕای من...ھەموو مرۆڤایەتی لەسەر ھەڵە درووست بووە،بە ھەڵە زۆرینەی توخمات کارلێکیان پێ کراوەو بوون بە پێداویستی بۆ مرۆڤ،،
ھەموو کەس قابیلی ھەڵەیە'لەبەر ئەوەی ژیان بە ھەر چوار پەلی تاوی مرۆڤ ئەیات تا ھەڵەی پێبکات..
تۆ ھەر کەسەیاتیەک بیت،پێویستە دەرفەتی دووەمت ھەبێت،وەک وەر گر و وەک پێدەریش.
گەر ئەم وردە سیفاتە جوانانە نەبینرێن لە مرۆڤدا،بەتەواوی وەحشیگەر درووست دەبێت..!
ھەرگیز دەست مەگێڕەوە لە کارێکدا کە ڕۆح ئارامدەکات.!

خه‌م ده‌وره‌ی داوه‌ له‌ ده‌ور ئه‌م دڵمه‌ 😔 به‌جێی ناهێڵێ خۆم ڕۆ ! ئه‌ڵێ مه‌نزڵمه‌ 😢💔

گەر باسی غەم دەکەی'با من پێتی بڵێــم.
سرووشت'وشەیەکی 'ئەزەلیە'،واتە لە پێش ئەوەی بەکار بێت ھەبووە،غەمیش سرووشتی مرۆڤە،یانی گەر دەمامک و ڕووپۆشەکان لاببەین،ئەوەی دەمێنێتەوە 'دەبێت بە بێتاقەتی'،
بێتاقەتیش لە نەبوونی 'کار' درووست دەبێت،لە ئەزەلیشەوە مرۆڤ بێ کارە،خۆی کار بۆخۆی دە دۆزێتەوە و بێتاقەتی خۆی ناھێڵێت،کەواتە پێویست ناکات باوەشی بۆ بگرینەوە و بێتاقەتی و غەم لە ئامێز گرین،
دەبێت وەک توێژ،وەک گەڵای زەرد و سیس،توڕی دەینە دەر لە ناخماندا.!ـ

Next

Language: English